شتاین مایێر: پشتگیریی لە پرۆسەی چاکسازی سعودیە دەکەین

0

نوچە-فارس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە وتووێژێکدا بە یەکێک لە رۆژنامەکانی ئەم وڵاتەی گوتووە، کە پێشوازی لە هەنگاوە چاکسازیەکانی وڵاتی سعودیە دەکات و هیچ هۆکارێکیش بۆ راگرتنی هاوکاری ئەمنی لە گەڵ ئەم وڵاتە نابینێتەوە.

فرانک شتاین مایێر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە بەشێکی دیکەی تووێژەکەی لە گەل رۆژنامەی ڤۆڵت ئام زۆنتاگ، پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ پرۆسەی ریفۆرم لە سعودیە خستۆتە روو و سیاسەتی ئەم وڵاتەی لە رووی ئەمنی و سیاسیەوە بەرز نرخاندووە.

شتاین مایێر پلانی چاکسازی شای سعودیەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی و ئازایانە وەسف کردووەو دەڵێت، سنوردارنکردنی پۆلیسی ئایینی پیشان دەدات کە چیتر گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی تابۆ نییە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا خۆشحاڵی خۆی دەربارەی دەسپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی لە یەمەن خستۆتە روو، هەروەها هیوای دەربڕیوە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆتایی بە قەیرانی یەمەن بێنن.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەش دەخاتەروو، کە سزای مەرگ رەتدەکاتەوە  و هیوادارە کە پرۆسەی چاکسازی لە سعودیە بگاتە ئەنجام .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com