نوچە-فارس
نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، بە هۆی هێڕشە تیرۆریستی و توندوتیژیەکانی مانگی رابردووی زایینی لە عێراق ٧٤١ هاووڵاتی عێراقی کوژراون و ١٣٧٤ کەسیش بریندار بوونە.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە درێژەی بڵاو کردنەوە راپۆرتەکانی خۆی، دەربارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بە هۆی توندوتیژی و تیرۆریزمەوە، نوێترین راپۆرتی خۆی تەرخان کردووە بۆ مانگی ئەپریلی رابردوو لە عێراق.
لەم راپۆرتانەی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە باس لە رێژەی قوربانیانی مرۆیی عێراق بە هۆی ئاڵۆزی و شەڕوپێکدادانەکانەوە دەکات، ئاماری کوژراوەکانی مانگی مارسی رابردووشی بە ١١١٩ کەس ناوبردبوو.
بە پێی ئەم راپۆرتە کە ئەمڕۆ یەکشەممە،١-٥ بڵاو کرایەوە بە بەراورد لە گەڵ مانگەکانی رابردوو رێکەی کوژراو و بریندارانی دەستی تیرۆر لەم وڵاتە دابەزیوە.