نوچە-رادیۆ فەردا
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە حکومەتی بەشار ئەسەد دەکات، کە هێرشەکانی بۆ سەر شاری حەلەب بوەستێنێ. بەو هۆیەی کە ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی حەلەب بوونەتە قوربانی و ژمارەیان رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە.
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا کە ئاراستەی هەر یەک لە دی مستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا و نوێنەری باڵای شاندی ئۆپۆزسیۆن لە وتووێژەکانی جنێفی کردووە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ئێستادا ئەولەوییەت”ئاگربەستێکی بەردەوام و سەرتاسەری”یە لە سوریا.
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بڕیاروایە ئەمڕۆ ١-٥، دەربارەی قەیرانی سوریا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و سعودیە و دی مستۆرا دیدار وگفتوگۆ بکات. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئامانج لەم دیدارانەی جۆن کێری باس وگفتوگۆ دەربارەی چۆنیەتی پتەوکردنی ئاگربەست لەم وڵاتە.
لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، روسیا وئەمریکا سەبارەت بە پێکهێنانی ئاگربەست لە چەند شارێکی سوریا گەیشتتنە رێککەوتن، بێ ئەوەی کە شاری حەلەب بخرێتە چوارچێوەی ئەم رێککەوتنەوە.
شاری حەلەب کە سەردەمانێک گرنگترین مەرکەزی ئابوری سوریا هەژمار دەکرا، لە ئێستادا بۆتە وێرانەیەک و کۆنتڕۆڵی شارەکە لە دەستی حکومەت و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و دژبەری ئەسەد-دایە.