نوچە-شفقنا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر، لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی بەرپرسانی ئەنقەرە لە دژی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەرسانی دەوڵەتی تورکیا کێشەی دەرونییان هەیە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی “النشرە”ی لوبنان، دوابەدوای لێدوانی چەند بەرپرسێکی تورکیا سەبارەت بەوەی کە میسر لە سەردەمی دەسەڵادارێتی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری ئێستای میسر وڵاتێکی بێ هێزە و بە بێ یارمەتی ناوچەیی رەنگە کە بەر یەک هەڵبوەشێتەوە، ئەحمەد ئەبوزەید، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر بە توندی هێرشی کردۆتە سەر ئەم بەرپرسانەی دەوڵەتی تورکیا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی میسر ئەوە دەخاتە روو، کە بەرپرسانی ئەنقەرە لە سەردەمی کودەتای سەربازی ئەم وڵاتە لە ٢٠١٣ تاکوو ئێستا دوچاری نەخۆشی دەرونی بوونە.
ئەحمد زەید جەخت لەوە دەکاتەوە، کەئەم لێدوانەی بەرپرسانی تورکیا هەلسەنگاندنێکی موغریزانەیە و دوورە لە راستی.