ئەگەری کشانەوەی باڵێۆزخانەکان لە بەغدا هەیە

0

نوچەنێت

ئەگەری چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لەئارا دایە و، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاراستنی گیانی دیپلۆماتکارانی ئەمریکی، لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دایە.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 1\5\2016، جارێکی دیکە، خۆپیشاندەرانی سەر بە ڕەوتی سەدر، هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی سەوزی شاری بەغدا و پەشێوی دروست بوو، دەنگۆی کشانەوەی دیپلۆماتکارانی بیانی لە ناوچەکە بڵاو بووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر گرژییەکان لە بەغدا بەردەوام بن، دوورنییە باڵیۆزخانەکان لە بەغدا بکشێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com