شەڕوپێکدادان لە ناوچەی سەوز بەردەوامە

0

نوچەنێت

خۆپیشاندان و شەڕ و ئاڵۆزی لە بەغدا بەردەوامە، ئەمڕۆ یەکشەممە 1-5-2016، ئەو خۆپیشاندەرانەی رێگرییان لێدەكرا بچنە ناوچەی سەوز، دووبارە دەرگای ناوچەكەیان شكاند و خۆیان گەیاندە گۆڕەپانی بۆنەكان.

لە بەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەی سەوز، شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبووە، هێزێكی دژەتیرۆر و هێزێكی مغاویری تایبەت سنووریان بۆ خۆپیشاندەران داناوە، هەر كەسێك لە باڵەخانەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران نزیكبێتەوە رووبەڕووی زەبروزەنگ و گازی فرمێسكڕێژ دەبێتەوە، بەپێی زانیارییەكانی رووداو لە شەڕەكەدا بریندار هەیە و تەنیا لەنێو هێزە ئەمنییەكان دوو كارمەند بریندارن.

لەکاتێکدا دوێنێ 30-4-2016 بەشێک لە خۆپیشاندەران لە بەغدا، دوای گوتاری موقتەدا سەدر چوونە نێو  ناوچەی سەوز و لەوێ مانەوە دەرگاکانی ناوچەکە داخران، شەوی رابردووش خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی بۆنەكان رۆژیان كردەوە.  هەروەها رێگە بە دەزگاكانی راگەیاندن نادات رووماڵی رووداوەكان بكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com