نوچەنێت
ئەنستیتۆی برۆکینگز بە هاوکاری فاینەنشاڵ تایمز، پێوەرێکی ناسراو بە پێوەری”تایگێر”بڵا وکردۆتەوە کە بەو پێیە رایگەیاندووە، کە دۆخی ئێستای ئابووری جیهان دۆخێکی مەترسیداری هەیە و لەم بارەیەوە هۆشداری دەدات. ئەم پێوەرە، کە ناوی تەواوی”پێوەرەکانی بەدواداچوونی ژیانەوەی ئابوری جیهان”ە، نیشاندەدات، کە گەشەی ئابووری جیهان لە دۆخێکی لەرزۆکدایە و ژیانەوەی “لاواز، ناهاوسەنگ و لە بەردەم مەترسی وەستانی دووبارە دایە”.
ئەم پێوەرە کە رەوتی خاوی وەبەرهێنان، دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوتی، پیشەیی و دابەزینی متمانەی کەسب و کاری تاوتوێ کردووە، لە بەرەبەری بڵاوبوونەوەی راپۆرتی سندوقی نیودەوڵەتی دراو لە ژیر ناو”ئاسۆ ئابووری جیهان لە ٢٠١٦”بڵاو بۆتەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامەکانی کاربکاتە سەر پێش بینی کردنی سندوق لە گەشەی ئابووری جیهان. هاوکات کارناسانی واڵ ستریت پێش بینییان کردووە کە ساڵی ٢٠١٦ بۆ بانکەکانی ئەمریکا ساڵێکی نادڵخواز دەبێت.
چاوەرێ دەکرێت، کە ئەنجامەکانی بڵاوبوونەوەی ئەم پێوەرە کاربکاتە سەر پێشبینیەکانی سندوقی نێودەوڵەتی لە دۆخی ئابووری جیهان. هەر ئەم بابەتەش بوو کە کریستیەن لاگارد، سەرۆکی سندوقی نیودەوڵەتی دراو ناچار کرا، کە لە چەند رۆژی رابردوودا هۆشداری دایە جیهان کە بەرامبەر بەو مەترسیانەی کە هەڕەشە لە ئابووری جیهانی دەکەن وشیار بن، بە تایبەت رایگەیاند کە گەشەی ئابووری جیهانی “بۆ ماویەکی لە رادەبەدەر دووروودرێژ و لە رادەبەدەر خاو بووە”.
گریمانەکان باس لەوە دکەەن کە سندوقی نێودەوڵەتی دراو، لە راپۆرتی نوێی خۆی لە دەورانی ئابووری جیهان، جارێکیتر رێژەی٣.٤%ی کە پێشتر بۆ ئابووری جیهان پێشبینی کردبوو، سەر لە نوێ دابەزێت. بە پێی لێدوانێکی پرۆفیسۆر سوارد پراساد، ئابووریزانی ئەنستیتۆی برۆکینگز “رەنگە نیگەرانی و مەترسییەکان سەبارەت بە قەیرانی دارایی کە لە مانگەکانی ژانویە و فێوریە سەریان هەڵدا کەمڕەنگتر بووبێتەوە، بەڵام سەرباری ئەمەش دوای تێپەڕینی ساڵێکیتر لە گەشەی لاوازی ئابووری جیهان لە ٢٠١٥، ئابووری جیهان لە ٢٠١٦، کەم تا زۆر وەک ساڵی ٢٠١٥ رەوتی خۆی بپێوێت.
لە هەلومەرجێکدا کە سندوقی نێودەوڵەتی دراو، لە هەفتەکانی رابردوودا سەبارەت بە داهاتووی ئابووری جیهان رەش بینە، پێوەری تایگێر ئەم خاڵەی ئاشکرا کردووە، کە دوای ئەوەی کە رێژەی گەشەی جیهانی لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوو دابەزیوە، بە هەمانشێوە ئەم هەلومەرجە لە ئێشتادا تاڕادەیەکی زۆر سەقامگیر بووە. ئەمەش بەو مانایە کە ئەم دۆخە خراپە بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە یەکێتی ئەوروپا، دەبێت ئاماژە بەوە بدرێت، کە بە گشتیی دۆخی ئابووری ئەم یەکێتییە لە ساڵی ٢٠١٦ بە بەراورد لە گەڵ ساڵی پێشووتر تارادەیەک باشترە. لەو ئابووریانەی کە تازە سەریان هەڵداوە، وادێتە بەرچاو کە چین توانیویەتی بەرەنگاری هەڵاتنی سەرمایە و دابەزینی نرخی دراو ببێتەوە کە لە سەرتای ساڵ ببووە هۆی نیگەرانی و ترسی ئەم وڵاتە. لە لایەکی دیکەوە وڵاتی هێند کە ئابووریەکەی خێراترین گەشەی هەیە لە جیهاندا لە نرخی هەرزانی نەوت کەڵکی پێویستی وەرگرتووە.
پرۆفیسۆر پراساد لەم بارەیەوە رای وایە، کە ئەمە هەواڵێکی خۆشە کە ئابووریە تازە سەرهەڵداوەکان توانیویانە بە سەر کێشەی بەرزبوونەوەی نرخی سودی فێدڕاڵ زاڵ بن بە بی ئەوەی کە بەرەوروی قەیرانی جدیی ببنەوە. هەرچەند دەلێت لە هەلومەرجی ئێستادا ئەم ئابوریانە لە بەرامبەر گۆڕانکاریە سەرەکیەکان لاوازن و تەنانەت ژیانەوە لاوازی ئابووری ئەو راستیە دەردەخات کە بە تێکڕایان لەرادەبەدەر لەرزۆک و لاوازن.
لە کاتێکدا کە پێشبینیەکانی سندوقی نێودەوڵەتی دراو و ئەنستیتۆی برۆکینگز، باس لە دۆخی خراپی ژیانەوەی ئابوری جیهان دەکەن، راستییەکی دیکەش لە ئارادایە، ئەویش دۆخی خراپ ونا لەباری بانکەکانی جیهانە، کە کەوتونەتە ژێر سێبەری قورسی قەیرانی دارایی جیهانەوە. رۆیتەرز لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، کە لە کاتێکدا کە بانکەکانی ئەمریکا ساڵی ٢٠١٦- یان، بە نالەبارترین دۆخ لە دوای قەیرانی دارایی ٢٠٠٨ەوە دەستپێکردووە، شارەزایانی واڵ ستریت پێش بینی ئەوە دەکەن، کە ئەم ساڵ بۆ بانکەکانی ئەمریکا ساڵی قەیارن بێت و بە شێوەی نێونجی رادەی دەرامەتی ٦ بانکی گەورەی ئەمریکا تا رێژەی ٢٠% دابەزین بەخۆیەوە ببینێت.
شرۆڤەکارانی ئابووری پێێانوایە، ئەمە خراپترین ساڵە لە دوای قەیرانی دارایی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٨ و چاوەڕێی ئەوەش دەکرێت، کە لەم هەفتەیەدا بانکەکانی ئەمریکا سەبارەت بە کارکردی خۆیان لە سێ مانگی سەرەتای ساڵەوە کۆمەڵێک راپۆرتی لاواز بڵاو بکەنەوە. بە تایبەتی کە چاوەڕوان دەکرێت گروپی گوڵدمەن ساکس، خراپترین راپۆرتی خۆی سەبارەت بە کارکردنی خۆی لە ١٠ ساڵی رابردوودا بڵاو بکاتەوە.