نوچەنێت
لەسەر سکاڵایەکی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە شاری هەولێر، فەرمانی دەستگیر کردن بۆ دوو مامۆستای ئاینی شاری هەولێر دەرچووە و بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و پێكەوەژیانی وەزارەتی ئەوقاف لەلێدوانێکی ڕۆژانامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان بێ ئاگایی خۆی لە بڕیاری دەستگیرکردنەکە دەربڕی.
یەکێك لەو دوو مامۆستایەی کە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە ،مامۆستا ” ئیدریس کاریتانی” ـە کە لە لاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك بەنووسینێك بڕیاری دەستگیرکردنەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند دوێنێ شەممە بڕیاری دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە بۆ درچووە.
بەڕێوەبەری پێوەندییەکان و پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە لەلێدوانێکی ڕۆژانامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەو وەك (مەریوان نەقشبەندی )ئاگاداری دەرکردنی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو دوو مامۆستا ئاینییە نییە،هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند ئەوە بابەتێکە پەیوەندی بە دادگا و پۆلیسی هەولێرەوە هەیە.
دوای درووست بوونی گرژییەکانی هەینی ڕابردوو لە دوو مزگەوتی شاری هەولێر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستانبەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەلایەن وەزارەتەکەوە سکاڵای یاسایی لەسەر هەریەك لە وتاربێژانی مزگەوتەکانی (جودی) و (الله اکبر) تۆمار دەکەن بەتۆمەتی دروستکردنی پشێوی و پابەندنەبوون بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی.
ئەو دوو مامۆستا ئاینی و وتاربێژانە پێکدێن لە مامۆستا ئیدریس کاریتانی وتاربێژی مزگەوتی (الله اکبر) ،و مامۆستا عوسمان کانی کوردەیی وتاربێژی مزگەوتی (جودی) و مامۆستاخالید گەردی وتاربێژی مزگەوتی (ئیبراهیم گەردی).