نوچەنێت
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە وەزیری ناوخۆی عێراق دەکات ئەو کەسانە دەستگیربکەن، کە هێرشیان کردە سەر پەرلەمانتاران.
فەرماندەی هێزە چەکدارەکان داوا لە محەممەد سالم غەبان، وەزیری بەرگری عێراق دەکات هەموو ئەو کەسانە دەستگیر بکرێن کە هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان و ئەندامانی پەرلەمان و موڵکی گشتیان تێکداوە، هەروەها داوای لێدەکات رادەستی دادگایان بکات.
دوێنێ رۆژی شەممە 30-4-2016، دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر گوتاری پێشکەش کرد، خۆپیشاندەران دەرگاکانی ناوچەی سەوزیان تێکشکاند و چوونە نێو باڵەخانەی پەرلەمان، ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران پێش گەیشتنی خۆپیشاندەران بۆ ناوچەی سەوز هەڵهاتبوون، بەڵام هەندێکیان لەنێو باڵەخانەی پەرلەمان مانەوە و، لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە هێرشکرایە سەریان لێیاندرا.