نوچەنێت-ئیرنا
سعودیە لە ساڵی رابردوو، زیاتر لە ٦٠ ملیۆن جار هێرشی سایبەری کراوەتە سەر.
بە گوێرەی رۆژنامەی عەرەب نیوزی سعودیە، محەممەد ئەمین، کارناسی ئاسایشی زانیاری سعودیە بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە گوتوویەتی، کە کەرتەکانی نەوت و گاز، بانکداری و پەیوەندییەکان، سەرەکی ترین ئامانجی هێرشە سایبەریەکان بوونە لە ماوەی ساڵی رابردوودا.
ئەمین، لەم بارەیەوە ئەوەی خستۆتەڕوو، کە سعودیە بە هۆی بوونی پێگەی گرنگی سیاسی و ئابووری، ئەگەری زۆرە لە بەرامبەر ئەم جۆرە هێرشانەدا زەبری بەرکەوێت.
ئەم کارناسەی سعودیە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی بە هۆی بوونی کێشەی ئەمنی بە تایبەت لە کەرتی نەوت و گاز کراوەتە ئامانجی هێرشی هاککەرەکان.
ئەمین لەم بارەوە دەلێت: پێویستە سەرنجێکی زیاتر بخرێتە سەر چۆنیەتی پاراستنی ئەم سیستەمانە و خوازیاری رێکاری هۆشمەندانە و کەڵک وەرگرتن لە سیستەمی بەهێزی چاودێرییە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشانە.
یەکێک لەو بابەتانەی کە لە ئێستادا بۆتە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی جیهان، هەڕەشەی دنیای سایبەرییە.