دوای خوێناوی کردنی حەلەب، ئایا هونەرمەندەکان پشتگیری لە رژێمی ئەسەد دەکەن؟

0

نوچە.نێت

 

بەهۆی بۆردومانەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر خەڵکی سیڤیلی سوریا، وێرانکردنی ماڵ و نەخۆشخانەکانی شاری حەلەب، چەندین خەڵکی بێتاوان، ژن و مناڵ بونەتە قوربانی و پێگە کۆمەڵایەتیەکان بە سور رەنگ کراوە.

ئەمەش لەلایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە بەرامبەر بەو بوردومان کردنەی رژێمی بەسار ئەسەد، رشتنی خوێنی ژن و مناڵ وخەڵکی سیڤیلی بێتاوان نارەزایی زۆری لێکەوتەوە، لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان داوا دەکەن کە ویژدانی گەورە بەرپرسانی وولاتە عەربیەکان بە دەنگ بێن بۆ ئەو کارە خراپانەی بەشار ئەسەدو رژێمەکەی بەرامبەر بە گەلی سوریا، بەڵام ئایا ئەم تورەبون و نارەزایی دەربرینە جەماوەریە دەبێتە کارتی فشار بۆ سەر هەندێک لەو هونەرمەندانەی کە بەئاشکرا پشتگیریان لە رژێمەکەی ئەسەد دەکرد؟ 

هونەرمەندی سوری “رەغدە” یەکێکە لەوهونەرمەندانەی کە  بەئاشکرا رایگەیاند” پشتگیری لە رژێمی بەشار ئەسەد دەکات، تەنانەت بوە هۆی بەریەک کەوتن لەگەڵ هونەرمەندەکانی تر ، ئەوانەی کە دژی بەشارد ئەسەد وەستانەوە، رەغدە، زۆرێک لەو هونەرمەندانەی بە دوو روو، خیانەتکار وەصف کرد ،یەک لەوانە هونەرمەندی گۆرانی بێژی سوری ئەصاڵە نەصری بوو.

 

 

هەروەها لەبەرنامەی 100 پرسیاری کەناڵی “الحياة” راگەیاندکار راغدە شلهوب، پرسیاری ئاراستەی هونەرمەندی بەناو بانگ سولاف فواخرجی کرد سەبارەت بە بەشار ئەسەد، سولاف لە وەڵامدا وتی ” بەشار ئەسەد بەرامبەر بە خەڵکی خۆی ناجەنگێت، بەڵکو بەرامبەر کۆمەلێک چەتە روبەروو دەبێتەوە، دەبینن کە بە بەرامبەر ٣٥ رەگەزی جیاواز لە ئاسمانی سوریادا دەجەنگێت”.
سولاف وتیشی: ئەوانە بەکرێ گیراوون لەلایەن ووڵاتی قەتەرەوە پشتگیریان لێدەکرێت، هەربۆیە من بە سەرۆک ئەسەد ئەڵێم خوا ئاگادارت بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com