پەرلەمانتارە گیرخواردووەکان رزگارکران

0

نوچەنێت
ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو شەش پەرلەمانتارە كوردەی گەمارۆدرابوون، رزگاریان بوو.

دوای چەند كاژێرێك لە گەمارۆدان، ئاڵا تاڵەبانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە، كە رزگاریان بووە و نووسیویەتی، سوپاس بۆ خەمخۆریتان بەندە و هاوڕێیانم لەو گەمارۆییەی خۆپیشاندەران رزگارمان بوو لە لە پەرلەمانی عێراق. سوورین لەسەر ئەوەی بەوەفابین بەرامبەر گەل و نیشتمان.

بەگوتەی پەرلەمانتارە كوردەكان، ئەو پەرلەمانتارە كوردانەی گەمارۆدرابوون لە ناوچەی سەوز، هەریەك لە ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پەرلەمانتاران محەممەمەد رەزا، پەرلەمانتار لە بزووتنەوەی گۆڕان، هەروەها لە فراکسیۆنی یەکێتی ھەریەک لە ئارێز عەبدوڵڵا، ئاڵا تاڵەبانی، رەنگین عەبدوڵڵا و رێبوار تەھا بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com