ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران وەسیەتنامەی خۆی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت
رەنگین عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە پەرلەمانی عێراق گەمارۆدراوین و رەنگە رزگارمان نەبێت.

رەنگین عەبدوڵڵا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ماڵپەڕی فەیسبووك نووسیویەتی “ئێستا لە گەڵ هاوڕێکانمدا ئاڵا تاڵەبانی، ئارێز عەبدوڵڵا و رێبوار تەها، لەنێو پەرلەمانی عێراق گەمارۆدراوین، ئەگەر بێت و رزگارمان نەبوو و مردین، کوردستان خۆش و ئێوەی هاونیشتمانی بە وەفامان خۆش بن”.

رەنگین عەبدوڵڵا رایگەیاندووە “خۆم بە شەهید دەزانم، لە پێناوی کوردستاندا بووە هەرچیم کردووە، گیانی منیش لە هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەم و شەهیدانی کوردستان زیاتر نییە”.

ئەو پەرلەمانتارە كە تاقانەی ئەنفاڵە، دەڵێت “تەنها ئەوەمان دەوێت تەرمەکانمان بهێننەوە بۆ کوردستان، ئارامگاکانمان با باوەشی نیشتمان بێت”.

ئەوەش لەكاتێكدایە ھۆشیار عەبدولڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند “ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و پێنج پەرلەمانتاری کورد (محەممەمەد رەزا، پەرلەمانتار لە بزووتنەوەی گۆڕان، لە فراکسیۆنی یەکێتی ھەریەک لە ئارێز عەبدوڵڵا، ئاڵا تاڵەبانی، رەنگین عەبدوڵڵا و رێبوار تەھا)  لەنێو باڵەخانەی پەرلەمانی عێراقدا گیریان خواردووە.” هەروەها ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتیش لە ناوچەی سەوز گیریخواردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com