نوچەنێت: تایبەت
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌ناو بینای په‌رله‌مانی عیراق ماونه‌ته‌وه، به‌هۆی هێرشی خۆپیشانده‌رانه‌وه رێگه‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌یان نییه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند: بڕیار وایە هێزی پاراستنی سەرۆککۆمار پەرلەمانتارە کوردەکان لە دەست خۆپێشاندەران رزگار بکەن تاکو بەر پەلاماری هێرشی خۆپێشاندەران نەکەون.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: باردۆخی بەغدا شێواوە و رێگەی ناوچەی سەوز بۆ فڕۆکەخانە داخراوە، هەروەها باری نائاسایی لە جۆەی “جی” راگەێنراوە.
به وتەی سه‌رچاوه‌کە: نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له هه‌وڵی په‌یوه‌ندیدكردندان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی سه‌در، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران په‌لاماری په‌رله‌مانتاره كورده‌كان نه‌ده‌ن.
خۆپیشانده‌رانی به‌غدا پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30-4-2016، به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدایان شكاند و چوونه ناو بینا و هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمان.