نوچەنێت
به‌رپرسی نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رایده‌گه‌یه‌نێت تا ته‌واوی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێنه‌كرێت بینای په‌رله‌مان چۆڵناكه‌ن و هه‌نگاوی دووه‌میشیان ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی بینای حكومه‌ت‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه.
ئیبراهیم ئه‌لجه‌بری، به‌رپرسی نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در راگه‌یاندووە، په‌رله‌مانی عیراق كه‌وتووەته ده‌ست گه‌ل تا ته‌واوی داخوازییه‌كانی سه‌در جێبه‌جێنه‌كرێت په‌رله‌مان چۆڵناكه‌ین.
ئەو به‌رپرسە گوتوویەتی، هه‌نگاوی دووه‌ممان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بینای سه‌رۆك وه‌زیرانه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان نه‌ده‌نه‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30-4-2016، خۆپیشانده‌انی لایه‌نگری سه‌در به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌ڕێكه‌وتن و له ده‌روازی پردی جمهوریه‌ته‌وه چوونه ناو بینای په‌رله‌مانه‌وه.
ئیبراهیم ئه‌لجه‌بری دەڵێت: ئێمه هێزه ئه‌منیه‌كانمان ئاگاداركرده‌وه كه هاوكاریمان بكه‌ن ئه‌گه‌رنا به‌زۆر ده‌چینه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه ئه‌وانیش هاوكاریان كردووین‌و رێگه‌یان پێداوین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە، كه هه‌ندێك كه‌س پێیانوابووه هه‌ڕه‌شه‌كانی ره‌وتی سه‌در ته‌نها قسه‌یه، به‌ڵام ئێمه هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌كه‌ین به‌كردار، ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێنه‌كرێت.