نوچەنێت
هێزێكی تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر (3:15 خوله‌ك)، ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گرت، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێگرییه‌ك له هه‌ڵهاتنی به‌رپرسان.
په‌یامنێری خه‌ندان له‌به‌غدا رایگه‌یاند، دوای كۆنترۆڵكردنی باره‌گای په‌رله‌مان، خۆپیشانده‌ران ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ ناو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گرت، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێگرییه‌ك له هه‌ڵهاتنی به‌رپرسان.
له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له خۆپیشانده‌ران له‌ناو ناوچه‌ی سه‌وز و په‌رله‌مان هوتاف ده‌كێشن و به‌شێكیشیان له‌سه‌ر كورسییه‌كانی هۆڵی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان دانیشوون.
له‌ئێستادا بینای په‌رله‌مان به‌ته‌واوی چۆڵكراوه‌و هیچ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی تێدا نه‌ماوه.
گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه به‌ره‌و بینای په‌رله‌مان دوای ئه‌وه‌هات، دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی رێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتارانه‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30-4-2016، له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كه، عه‌لی سمیسم وته‌بێژ به‌ناوی موقته‌دا سه‌در راگه‌یاندووە “هه‌موو ئه‌گه‌رێكی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌ممان كراوه‌یه، چوونه ناو ناوچه‌ی سه‌وز یه‌كێكه له‌ئه‌گه‌ره‌كان، به‌ڵام به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی‌و دوور له‌توندوتیژی”.
خۆپیشاندانه‌كه له‌كاتێكدا بوو، چاوه‌ڕوانده‌كرا له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی عیراق ژماره‌یه‌ك له‌كاندیده‌كانی تری حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ كابینه‌ی نوێی ته‌كنۆكرات په‌سه‌ندبكرێت، به‌ڵام كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌در‌و ژماره‌یه‌ك تر له‌په‌رله‌مانتاران بایكۆتیان كرد، به‌هۆیه‌وه دانیشتنه‌كه نه‌كرا.