چین و روسیا بۆ یەکەمجار مانۆرێکی بەرگری موشەکی بەرێوەدەبەن

0

نوچەنێت-ئیسنا

نوسینگەی هەواڵی وەزارەتی بەرگی روسیا رایگەیاندووە، روسیا و چین بڕیاروایە لە مانگی مەی ئەمساڵ بۆ یەکەمجار مانۆرێکی موشەکی هاوبەش بەرێوە ببەن.

بە گوێرەی ئاژانسی ئیتارتاس، ئەم نوسینگەیە راگەیاندووە کە وەزیرانی بەرگری روسیا و چین بڕیاریانداوە کە بە هاوکاری ئەنستیتۆی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی بەرگری ئاسمانی وەزارەتی بەرگری روسیا ئەم مانۆڕە موشەکیە بەڕێوە ببەن.

لە درێژەی راگەیێنراوەکەی ئەم نوسینگەدا هاتووە: ئامانج لەم مانۆڕە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە نێوان هێزی ئاسمانی و بەرگری موشەکی روسیا و چین و هەروەها روبەڕووبوونەوە لە گەڵ ئەگەری هێرشی موشەکەکانی بالستی و کرۆزە.

دوو لایەن جەختیان لەوەش کردۆتەوە، کە ئەم مانۆڕە لە دژی وڵاتی سێهەم نییە، بەڵام هەم مۆسکۆ و هەم پەکین نیگەرانی بەرنامە موشەکیەکانی ئەمریکان بە تایبەت جێگیرکردنی سیستمی بەرگری موشەکیی ئەم وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و کۆریای باشورە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com