نوچەنێت-مێهر
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە راگەیێنراوێکی فەرمی رەخنە لە لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، پاڵێورای کۆماریخوازەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەگرێت.
بە گوێرەی رۆیتەرز، دۆناڵد ترامپ پێشتر رایگەیاندووە، لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، سیاسەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە سەر تەوەری یەک جەمسەری بوونی ئەم وڵاتە دادەڕێژێت.
ترامپ هەروەها گوتویەتی: ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهان سەبارەت بە ئامانجە بەرگریەکانی خۆی پابەندە، بەڵام داواش لە وڵاتانی جیهان دەکات کە لە پەیوەندی لە گەڵ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بودجەیەکی زۆرتر تەرخان بکەن.
شتاین مایێر، وێڕای ئاماژەدان بە دژ بە یەکبوونی لێدوانەکانی ترامپ دەڵێت: قسەکانی ترامپ یەکتر ناوخوێننەوە، لە لایەک پێیوایە کە ئەمریکا دەبێت هاوپەیمانی وڵاتانی دیکە بێت، لە لایەکی دیکەوە جەخت لە یەک جەمسەر یان دوو جەمسەری بوونی جیهان دەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەوەش دەخاتەڕوو کە پێکهاتەی ئەمنی جیهان گۆڕانی بە سەردا هاتووە و هیچ سەرۆککۆمارێکی ئەمریکا ناتوانێ چاوپۆشی لەم راستییە بکات.