نوچه‌نیت- واشنتن پۆست
سه‌ردانه رانه‌گه‌یه‌نراوه‌كه‌ی جۆزێف بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق، بووه جێی گرنگی پێدانی رۆژنامه‌ی واشتۆن پۆستی ئه‌مریكی، له كاتێكدا كه عێراق به شڵه‌ژانێكی سیاسی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت و حه‌یده‌ر عه‌بادیش كه هه‌وڵێكی زۆر ده‌دات بۆ ده‌ستگرتن به پۆسته‌كه‌یه‌وه له ژێر سایه‌ی ئیفلیجبوونی سیاسی و ئابووری و جه‌نگی سه‌ختی دژی داعش.
رۆژنامه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانی بایدن به نهێنی مایه‌وه تا گه‌یشتنی به به‌غدا و یه‌كه‌م سه‌ردانیشی بوو، بۆ ئه‌و وڵاته له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی 2011، كاتێك هاته به‌غدا بۆ ئاهه‌نگگێڕان به بۆنه‌ی كشانه‌وه‌ی دوا هێزه‌كانیان له عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، قه‌یرانی سیاسی له عێراق له‌و كاته‌وه هه‌ڵگیرسا، كاتێك عه‌بادی كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به به‌هێزی پشتیوانی ده‌كرێت، هه‌نگاوێكی بوێرانه‌ی نا بۆ گۆڕینی حكومه‌ته‌كه‌ی به هێنانی كه‌سانی ته‌كنۆكرات له جێی كه‌سه سیاسییه‌كان، عه‌بادی پێیوابوو، كه ئه‌و هه‌نگاوه به‌شێكه له پلانێكی فراوان بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ژێر سایه‌ی قه‌یرانی بودجه‌دا، كه له ئه‌نجامی نزم بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت عێراق تووشی هاتووه.
رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كاتێك هه‌وڵه‌كانی عه‌بادی خاوبوونه‌وه، هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز كۆبوونه‌وه له به‌غدا و هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه ناو په‌رله‌مانییان كرد.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت مه‌ترسییه‌كان له‌باره‌ی عێراق بوه هۆی ئه‌نجامدانی شه‌پۆلێك له سه‌ردان و به‌ڵێندان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پله باڵای ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، وه‌ك سه‌ردانی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مریكا بۆ عێراق.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت سه‌ردانی بایدن پله به‌رزترین به‌رپرسی ئه‌مریكایه سه‌ردانی عیراقی كردوه له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵی 2011 به‌ڵگه‌ی پابه‌ندی ئیداره‌ی ئۆبامایه به عه‌بادی ه حكومه‌ته‌كه‌ی.