نوچه‌نێت-نیویۆرك تایمز
ساڵی 2006 جۆزێف بایدن، كه ئه‌وکات سیناتۆر بوو، داوای كرد عێراق بۆ سێ ده‌ڤه‌ری سوننی و شیعی و كوردی دابه‌شبكرێت.
سه‌ده‌یه‌كی ته‌واوه وڵاتانی زلهێز واقیان وڕماوه و ده‌پرسن: ئه‌رێ كه‌ی عێراق ده‌بێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێك كه ئاشتی تێیدا به‌رقه‌رار ببێت؟
عه‌لی خزری، كه به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌مریكییه له عێراق و وه‌كوو یاریده‌ده‌ری باڵیۆز و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق كاری كردووه ده‌ڵێت “بڕوام وانییه عێراق به‌م حكمه‌ته‌ی ئێستا بتوانرێت فه‌رمانڕه‌وایی بكرێ “ئه‌و پێیوایه دابه‌شكردنی عێراق یان پێكهێنانی سیستمێكی كۆنفیدراڵی له وانه‌یه تاكه چاره‌سه‌ر بن بۆ ساڕێژكردنی برینه‌كانی عێراق و چاره‌كردنی گرفته‌كانی.
خزری، ئێستا له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر عێراق تووڕه‌یه و ده‌ڵێت: ئه‌مریكا هه‌میشه خۆی گێلكردووه له ئاست واقعی عێراق كه پڕه له كێشه‌ی جۆراوجۆر. ئه‌و ده‌ڵێت “عێراق هاوسه‌رگیرییه‌كی شكستخواردووی پڕ توندوتیژییه، ئێستاش ئێمه پاره‌ی خۆمان خه‌رجده‌كه‌ین و سه‌ربازه‌كانمان ده‌كه‌ینه قوربانی به‌هیوای ئه‌وه‌ی موعجیزه‌یه‌ك رووبدات و عێراق رزگاربكات. له كاتێكدا ده‌بێت ئیدی كار له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی دۆستانه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق بكه‌ین و ته‌ڵاقێك بۆ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی ئێستا بهێنینه گۆڕێ كه هه‌موو لایه‌كیان رزگاربكات و مافی چاره‌ی خۆنووسین بده‌ینه هه‌موو به‌شه‌كانی عێراق”.
خزری ساڵی رابردوو، كه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كاری ده‌كرد، گوتوویەتی، كه له‌سه‌ر ئه‌مریكا پێویسته “واز له پابه‌ندبوونی بهێنێ به سنووره ده‌ستكرده‌كانه‌وه” لێره‌دا مه‌به‌ستی ئه‌و سنوورانه‌یه كه بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشراون له‌لایه‌ن به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساوه دوابه‌دوای روخاندنی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، ئه‌و گوتبووی ده‌بێت ئه‌مریكا رێگه به دابه‌شكردنی عێراق بدات.
سیاسه‌تی شكستخواردووی مالیكی
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت، داعش ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق و سوریادا گرتووه و به‌ره‌و لیبیا و ئه‌فغانستان و شوێنی دیكه‌ش په‌لده‌كێشێ، هه‌روه‌ك ئه‌و رێكخراوه چه‌ندین هێرشی له پاریس و برۆكسل ئه‌نجامداوه، له‌وانه‌یه زۆر كه‌س له‌بیریان كردبێت، كه ئه‌و ژینگه‌یه‌ی رێگا‌ی خۆشكرد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م رێكخراوه تیرۆرستییه سیاسه‌تی شكستخواردووی عێراق بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و سیاسه‌ته تایفه‌گه‌رییانه‌ی نووری مالیكی شیعه مه‌زهه‌ب پیاده‌ی ده‌كردن.
رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هه‌ر چه‌نده به‌رپرسانی ئه‌مریكا هه‌ر ده‌ڵێن یه‌كێتی خاكی عێراق هێشتاش كارنامه‌ی سیاسی ئه‌وانه، به‌ڵام به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هێمنی خه‌ریكی دیراسه‌كردنی و تاوتوێكردنی بابه‌تی دابه‌شكردنی عێراقن له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵةتیدا.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت و گاز ئه‌وه‌نده‌ی تر دۆخی سیاسی عێراقیان شڵه‌قاند، چونكه نه‌وت شاخوێنبه‌ری دارایی عێڕاقه، هه‌روه‌ك شه‌ڕی دژه داعش‌یش عێراقی ته‌واو ماندوو كردووه. جگه له‌وانه، شه‌ڕی مێلیشیا شیعه‌كان و كورده‌كان له باكووری عێراق (دوزخورماتوو) جارێكی دیكه چاو‌دێر و تویژه‌رانی سیاسی شڵه‌ژانده‌وه له‌وه‌ی شه‌ڕی دیكه بەرۆکی عێراق بگرێته‌وه.
عێراق له مێژوودا گیری خواردووه و هه‌میشه هه‌مان مێژووی پێشوو دووباره ده‌كاته‌وه.
دوا ئه‌وه‌ی ساڵی 2006 بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراقی خسته‌ڕوو، بایدن 10 ساڵی رابردوو هه‌میشه باسی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقی ده‌كرد، كه‌چی له دوا سه‌ردانیدا بۆ عێراق له 28 ی نیسانی 2016، دیسان جارێكی دیكه گڕایه‌وه بۆ بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عیراق. ئه‌وه بوو به دیپلۆماتكاران و به‌رپرسانی سه‌ربازیی له به‌غدا گوت “بیر له‌و ناوچانه بكه‌نه‌وه كه ده‌مانه‌وێت ئاشتییان تێدا بپارێزین، بیر له‌و ناوچانه بكه‌نه‌وه كه ئێمه ئێوه‌مان بۆ ناردوون. ئه‌وانه ناوچه‌گه‌لێكن كه سنووری ده‌ستكردمان بۆ كێشاون له مێژوودا، ده‌وڵه‌تگه‌لێكی ده‌ستكردیشمان تێدا درووستكرد كه، چه‌ندین نه‌ته‌وه و ئایین و كلتووری جیاوزیان تێدا كۆبووه‌ته‌وه كه ته‌واو له یه‌كتر جیاوازن، دواتر پێمانوتوون ده‌ی پێكه‌وه بژین”.
روانینێك بۆ مێژوو
گێر ترود بێڵ كه سیخوڕێكی به‌ریتانی بووه و ده‌گوترێت ئه‌و ئه‌ندازیاری داڕشتنی سنووری عێراق بووه، ئه‌و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گله‌یی له سنووره‌كه هه‌بووه و وتوویه‌تی “به‌ڕاستی له داڕشتنی ئه‌م سنووره‌دا په‌له‌مان كرد و به پێی پلانێكی گشتگیری سیاسی دیاریمانكرد”.
به‌مزووانه‌ش فیلمێكی دۆكیومێنتاری ده‌رده‌هێندرێت به‌ناوی (چه‌ند نامه‌یه‌ك له به‌غداوه) كه تێیدا ژیانی گیر تروود پیشانده‌درێ و له بنه‌چه‌كانی ده‌كۆڵرێته‌وه و ده‌رده‌خرێت كه چۆن تاكو ئێستاش شتێكی ئه‌وتۆ نه‌گۆڕاوه له عێراقدا له‌ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كی رابردوو.
ئێستا هه‌ست به ئه‌و خانمه و پلانه‌كانی ده‌كرێت، ئه‌وه بوو هه‌فته‌ی پێشوو حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشنیازی شه‌ریفی كوڕی حسێنی كرد بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه له نه‌وه‌ی شا فه‌یسه‌ڵه، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووش بكه‌ین ئه‌وه خاتوو بێڵ له ساڵی 1921 شا فه‌یسه‌ڵی دیاریكرد وه‌ك پاشای عێراق.
له‌وانه‌یه زۆربه‌ی برینه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق له پاشماوه‌ی وه‌حشیگه‌رییه‌كانی سه‌دام حسێنه‌وه په‌یدا بوو بن، ئه‌وه‌تا شیعه و كورد كه له سایه‌ی حوكمی سوننه‌گه‌رای سه‌دامدا ده‌چه‌وسێنرانه‌وه، برینه‌كانیان له‌بیرنه‌كردووه، سونه‌كانیش گله‌یی له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان فه‌رامۆش كراون و باجی تاوانه‌كانی سه‌دام حسێن ده‌ده‌ن.
دوای سه‌ردانێكی بۆ عێراق، كه‌یت گیلمۆر نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به مافی مرۆڤ، گوتی “عێراقییه‌كان له بیركه‌وتنه‌وه‌ی مێژوودا زۆر به‌هێزن، به‌ڵام له بینینی داهاتوودا زۆر نزیكبینن. عێراق وه‌ك ئوتومبیلێكی لێهاتووه كه له‌سه‌ر رێگا‌یه‌كی به‌ردینی پڕ تاسه ده‌ڕوات، كه ئاوێنه‌ی دواوه‌ی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڵام جامی پێشه‌وه‌ی ئوتومبیله‌كه هێنده‌ی كونه ده‌رزییه‌كه، سه‌رنشینانیش له‌سه‌ر كورسی لێخوڕینی ئوتومبیله‌كه له ململانێیه‌كی تونددان. كه قسه له گه‌ڵ هه‌ر رێبه‌رێكی عێراقی ده‌كه‌ی هه‌ر باسی ئه‌و سته‌مانه ده‌كات كه به‌سه‌ر تایه‌فه و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی هاتووه، كه‌س باسی گه‌لی سه‌رتاسه‌ریی عێراق ناكات، بۆیه شکست دێنن له دانانی پلانی ره‌وتی ئایینده‌یان”.
مالیكی ئه‌مساڵ له چاوپێكه‌وتنێكدا له گه‌ڵ نیویۆرك تایمز، نه‌یشاردبووه‌وه له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وای حۆیدا نه‌یتوانیوه به‌سه‌ر رووداوه‌كانی مێژووی عێراقدا زاڵ ببێت.
مالیكی گوتوویەتی “كورد داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن له پای ئەوه‌ی له رابردوو به‌سه‌ریان هاتووه، شیعه‌ش به هه‌مانشێوه‌ی كورد. سوننه‌یش له حوكمی زۆرینه ده‌ترسن و ده‌ترسن تۆڵه‌ی تاوانه‌كانی سه‌دام له‌وان بكرێته‌وه”.
ئێستا ته‌نانه‌ت ناو شیعه‌كانیش ناكۆكییان تیكه‌وتووه، به‌وه‌ی مالیكی و ئه‌وانی دیكه له دژی هه‌وڵه‌كانی عه‌بادین بۆ چاكسازی و بونیاتنانه‌وه.
باپیری مالیكی یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی دژی داگیركاری ئینگلیز شه‌ڕی كردووه و به‌ر له لادانی، مالیكی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق بوو.
هاوینی رابردوو دوای سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كان، یه‌كه‌م پرۆژه‌ی عه‌بادی لادانی جێگرانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بوو، دوان له جێگره‌كان ره‌تیانكرده‌وه واز له پۆسته‌كه‌یان بهێنن، ته‌نانه‌ت بە بێ مووچەش پێیان خۆش‌بوو بمێننه‌وه.
یه‌ك له‌و دووانه مالیكی بوو، كه سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆك بمێنێته‌وه و له كۆشكه‌كه‌یدا ماوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت جێگری سه‌رۆككۆمارم.
كێ جێگره‌وه‌ی عه‌بادییه؟
هه‌رچه‌نده زۆرێك له دیپلۆماتكارانی عێراقی و رۆژئاوایی ده‌ڵێن، مالیكی ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و مه‌به‌ستی بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و ده‌ڵێت “بیری ئه‌و پۆسته ناكه‌م و نامه‌وێ بۆی بگه‌ڕێمه‌وه”.
جێگره‌وه‌یه‌كی دیكه كه زۆرێك پێیانوایه، ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ی عه‌یادی دابنیشێ هادی عامرییه، كه سه‌رۆكایه‌تی میلیشیایه‌كی به‌هێزی سه‌ر به ئێران ده‌كات.
به‌ڵام عامری ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت “مه‌گه‌ر شێت ببم ئه‌و پۆسته وه‌ربگرم”. عامری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “عێراق دیموكراسییه‌تی تێدا نییه، هه‌موو كه‌س ده‌یه‌وێ ئوتومبیله‌كه لێخوڕێ، براوه و دۆڕاو”.
عامری به‌رگری له عه‌بادی ده‌كات كه نه‌یتوانیوه كۆده‌نگیه‌ك له‌نێوان عێراقییه‌كان درووستبكا و یه‌كیان بخا، به‌وه‌ی ده‌ڵێت “ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌رێك بهێنه حوكمی عێراق بكات، شكستدێنێ له قایلكردنی هه‌موو ته‌ره‌فه‌كانی عێراق”.