نوچەنێت-شفقنا
ئاژانسی هەواڵنێریی فڕانس ٢٤ دەڵێت، ئەنجامی دوایین راپرسی پەیمانگای “ئای.ئێف.ئۆ.پی” نیشانی دەدات کە روانگەی خەڵکی ئەڵمانیا و فەرەنسا،سەبارەت بە موسوڵمانان نەرێنییە.
فرانس ٢٤ لەم بارەو ەدەنووسێت: روانگە و بیرکردنەوەی خەڵکی ئەم دوو وڵاتە لە بارەی ئایینی ئیسلام و موسوڵمانانەوە نادۆستانە و نەرێنییە.
لە بەشێکی دیکەی ئەنجامەکانی ئەم راپرسیەدا هاتووە: خەڵکی ئەم دوو وڵاتە پێیانوایە کە هێما و نیشانە ئایینیەکان لە رادەبەدەر لە ژیانی کۆمەڵایەتی و رۆژانەی ئەم وڵاتانە رەنگی داوەتەوە.
بە پێی ئەنجامی راپرسیەکەی پەیمانگای “ئای.ئێف.ئۆ.پی” ٤٣% لە بەشداربووانی فەرەنسی و ٤٣%ی ئاڵمانیەکان پێیانوایە کە، وڵاتانی ئیسلامی بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر شوناسی نەتەوەیی ئەم دوو وڵاتە. دوو لە سەر سێی خەڵکی فەرەنساش پێێانوایە کە ئایینی ئیسلام رەنگدانەوەیەکی زۆری لە کۆمەڵگای ئەواندا هەیە.