کۆشکی سپی: گوانتانامۆ رادەستی کوبا ناکەینەوە

0

نوچەنێت-دیپلماسی ایرانی

جاش ئێرنێست، وتەبیژی کۆشکی سپی سەرباری ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کوبا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە دوورگەی گوانتانامۆ دوای ئەوەی کە لە زیندانیانی تیرۆرستی بەتاڵ بکرێتەوە هیچ کات رادەستی کوبا ناکرێتەوە.

ئەم لێدوانەی وتەبژی کۆشکی سپی دوای ئەوە دێت کە، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، مانگی رابردوو، لە میانەی سەردانە مێژووییەکەی، باسی لە ئاسایی بوونەوەی پیوەندییەکانی دوو وڵات کردبوو.

جاش ئێرنێست، لە میانەی بەشداری کردنی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی رەخنەی لە کۆماریخوازەکان گرتووە کە، بوونەتە بەربەست لە بەردەم پرۆژەکەی ئۆباما بۆ داخستنی زیندانی گوانتانامۆ و داوای لە کۆماریخوازەکان کردووە کە، پێداچوونەوەیەک بەم هەڵوێستەی خۆیاندا بکەن.

باراک ئۆباما، لە ساڵی ٢٠٠٨ و لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەلێنی دابوو لە ئەگەری سەرکەوتنی، گوانتانامۆ دادەخات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com