داود ئۆغڵو: ئەگەر ناچار بین دەچینەوە ناو خاکی سوریا

0

نوچەنێت-فارس

ئەحمەد داود ئۆغڵو، لە وتوویژ لە گەڵ کەناڵی قەتەری ئەلجەزیرە دەڵێت ئەگەر پێویست بکات تورکیا هێزەکانی دەنێرێتە ناو خاکی سوریا.

بە گوێرەی ئەلجەزیرە، داود ئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لە وتووێژ لە گەل ئەلجەزیرە دەڵێت: هیچ هۆکارێک بۆ بوونی هەر جۆرە تیرۆریزمێک نییە و ناکرێت لە گەڵ تیرۆرستان هیچ گفتوگۆیەک بکرێت و ئەگەر هەلومەرجەکە بخوازێت، ئەنقەرە هێزەکانی خۆی دەنیرێتە ناو خاکی سوریا.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەوەش دەخاتەڕوو کە، ئەگەر بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی تورکیاش بووبێت، سروشتییە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی سوریا، هەڵوێستی پێویست دەگرینە بەر.

داود ئۆغڵو، جەخت لەوە دەکاتەوە کە، وڵاتاکەی ئەگەر ناچار بێت بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی گروپە تیرۆرستییەکان کە لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا، ئەم وڵاتە دەکەنە ئامانج، هەموو هەنگاوێکی پێویست دەنێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com