ئەمریکا و روسیا سەبارەت بە ئاگربەست لە چەند شارێکی سوریا رێککەوتن

0

نوچەنێت-ئیسنا

سەرچاوەیەکی روسیا باس لە رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و روسیا دەکات بە مەبەستی پێکهێنانی ئاگربەست لە لازقیە و حەلەب و دەوروبەری دیمەشق.

بە گوێرەی کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی، سەرچاوەیەکی روسی رایگەیاندووە، ئەمریکا  و روسیا لە سەر ئەوە رێککەوتوون کە، لە نیوەشەوی هەینی، لە شارەکانی لازقیە، حەلەب و دەوروبەری دیمەشق، ئاگربەست پێکبێت.

جێی ئاماژەیە ئەم ناوچانە لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، مەیدانی شەڕ و پێکدادانی خوێناوی بووە و نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی رابردوو ٢٨ی ئاپریل، داوای لە ئەمریکا  و روسیا کرد کە، پێش بە پەرەگرتنی شەڕ و توندوتیژی بگرن، کە بۆتە هەڕەشە بۆ سەر ئاگربەستی سەرتاسەری لە سوریا.

لە هەمانکاتدا،  کرملین ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە لە پەیوەندی لە گەل قەیرانی سوریا بە تایبەتی لە گەڵ ئەمریکا بێتە سەرخەت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com