نوچەنێت-ئیرنا
ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند هەڕەشە سایبەریەکانی داعش جددییە و دەبێت بەرەنگاری ببینەوە.
کارتەر دەڵێت: بەشی فەرماندەیی دژە هەڕەشەی سایبەری پێنتاگۆن، لە بەرەنگاربوونەوەی داعش رۆڵی گرنگی لە ئەستۆیە.
جەنەڕاڵ جۆد دانفۆرد، راوێژکاری باڵای وەزیری بەرگری ئەمریکا لەم بارەوە رایگەیاندووە، کە ئامانجی ئەمریکا دوورخستنەوە و پەراوێز خستنی داعشە لە دنیای ئینتەرنێت و مەیدانی سایبەری کە بۆتە یارمەتیدەری داعش بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی مەیدانی ئەم گروپە.
دانفۆرد گوتوویەتی: هەموو تەرکیزی پێنتاگۆن خراوەتە سەر هەڕەشە دەرەکیەکانی داعش.
باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر لە هانۆڤێری ئەڵمانیا گوتبووی کە تیرۆرستان ئەوەی لە توانایاندایە بۆ گورزوەشاندن لە شار و هاووڵاتییانی بەکاری دەبەن، هەر بۆیە پێویستە ئەوەی لە تواناماندایە بۆ پێشگرتن بەم هەڕەشانە ئەنجامی بدەین. ئۆباما جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوروپا و ناتۆ دەتوانن لەم بارەیەوە کۆمەڵێک کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.