نوچەنێت-رادیۆ فەردا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی پێنجشەممە خوازیاری ئازادکردنی محەممەد سدیق کەبوودوەند، رۆژنامەنوس و چالاکی مافەکانی مرۆڤ و تێکڕای رۆژنامەنووسانی بەندکراو بوو لە ئێراندا.
جۆن کێربی رۆژ پێنجشەممە٢٨-٤-٢٠١٦، لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی بە تایبەتی ئاماژەی بە ناوی کەبوودوەند داوە .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتویەتی: بە پێی راپۆرتەکان سەرپەرشتیاری زیندانی ئەوین پێشنیاری ئازادیی پێشوەختی ناوبراوی کردووە.
کەبوودوەند، سەرۆکی رێکخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە کوردستان و بەپرسی رۆژنامەی داخراوی”پیام مردم” بوو.
دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، کەبوودوەندی بە تۆمەتی “وەستانەوە دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” لە رێگای پێکهێنانی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و چالاکییەکانی بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکوم کردووە.