هەیئەی عولەمای موسلیمین لە عێراق پشتگیری لەسوتاندنی جێگا گەشتیارییەکانی زاخۆ دەکات

0

دەستەی زانایانی ئیسلامی عێراق پشتگیری لەسوتاندنی جێگا گەشتیارییەکانی زاخۆ دەکات
نوچەنێت
دەستەی زانایانی ئیسلامی لەعێراق کە زۆرینەیان لە کۆنە بەعسی و ئیسلامییە سونە توندڕێکانن و لەدژی پرۆسەی دیموکراسین لەعێراقدا. لەبەیاننامەیەکدا پشتیوانی لە خەڵکی زاخۆ رادەگەیەنن، بە سوتاندنی جێگە گەشتیارییەکان و دوکانی مەیفرۆشی هۆتێلەکانی ئەو شارە.
زانایانی ئیسلامی لەبەیاننامەکەیاندا رایدەگەیەنن سوتاندنی ئەو شوێنانە لەلایەن سیاسییەکانەوە ئیستغلالکراوە، بۆ تەسفیەی سیاسی و رەشبگیری فرەوان، لە بەیاننامەکەیاندا دەسەلاتی کوردستان تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە پارەی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم دەبەن و تێیدا هاتووە دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەی پێی دەڵێن هەرێمی کوردستان تێرنەبوون لە بردنی ئەو بڕەپارەیەی کە تایبەتکراوە بە سێ پارێزگاکە، ئەویش لەکاتێکدا ملیارەها دۆلار تایبەت بەو سێ پارێزگایە بەڵام زۆربەی خەڵکەکەی بەفەقیری ژیان بەسەر دەبەن و گەنجەکانی بێکارن، لەگەڵ ئەوەشدا کار بۆ ناشیرینکردنی گەلی کورد و فەرزکردنی کلتوری بیانی بەسەر کەلتورو مێژووی کورددا دەکرێت.
زانایانی ئیسلامی عێراق لەبەیاننامەکەیاندا هێرش دەکەنە سەر هێزە کوردیەکان، وایان ناودەبەن کە تائێستا بەپشتیوانی دەرەکەی ماونەتەوەو تۆمەتباریان دەکەن بەوەی، کە دەیانەوێت بە دوورخستنەوەی خەڵک لە قیەمی ئەخلاقی گرەنتی مانەوەیان بکەن.

هەیئەی عولەمای موسلیمین لەعێراق، پێشتریش لەچەندین بەیاننامە دژایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، بەفتوای حەرامکردنی فیدڕاڵی لەعیراق و دژایەتی پرسی نەوت و دژایەتی پەڕلەمانی هەڵبژێردراوی کوردستان.

هەر لەو بارەیەوە، مه‌حمود عوسمان له‌لێدوانێكدا به‌سایتی‌ شه‌فه‌ق نیوزی‌ راگه‌یاند، سه‌رجه‌م به‌یاننامه‌كانی‌ حارس زاڕی‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ زانایانی‌ موسڵمان هیچ به‌هاو نرخێكیان نیه‌، به‌تایبه‌تی‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌بارودۆخی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.وتیشی، حارس زاڕی‌ له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسیه‌وه‌ له‌ به‌روار 9/4/2003 دژی ئه‌و عیراقیانه‌ بووه‌ كه‌ دیموكراتیان هه‌ڵبژاردو هه‌روه‌ك سه‌رسوڕمانیش نابن به‌ هه‌ڵوێسته‌ دوژمنكاریه‌كانی‌ له‌باره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com