نوچەنێت
جۆن كیری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند گۆڕانكاری لەسیاسەتمان بەرانبەر پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە”و پارتی یەكێتی دیموكرات “پەیەدە” رووینەداوە.
جۆن كێری لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، ئێمە وەك ئەمریكا پارتی یەكێتی دیموكراتو یەكینەكانی پاراستنی گەل وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی نابینین.
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كە لەسەر سیاسەتی پێشوومان بەرانبەر پەكەكە بەردەوامینو “وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی دەیناسین لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی”.
جۆن كیری ئەوەشی راگەیاند، کە بەردەوامی هاوكارییەكانی وڵاتەكەشی بۆ یەپەگە كردەوە، ئەوەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لەسوریا.