روسیا: چونی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سوریا پێشێلکردنی سەروەری ئەو وڵاتەیە

0

نوچەنێت

وەزارەتی دەرەوەی روسیا، نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر رەوانەكردنی سەربازانی ئەمریكی بۆ سوریا بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی ئەو وڵاتە، ئەو هەنگاوەشی بەپێشێلكردنی سەروەری سوریا ناوزەد كرد.

ئاژانسی رۆیتەرز پشتیەبستوو بەهەواڵێكی ئاژانسی تاس-ی رووسیا بڵاویكردەوە، سێرگی ریابكۆڤ-ی جێگرەی وەزیری دەرەوەی روسیا ئەمڕۆ هەینی لەبارەی رەوانەكردنی 150 سەربازی ئەمریكی بۆ شاری رمێلان لە سوریا ( كەلەژێر كۆنترۆڵی یەكینەكانی پاراستنی گەلدایە)ئاماژەی بەوەكردووە، ناكرێت هەست بەنیگەرانی نەكەین بەهۆی هەماهەنگی نەكردنی ئەمریكا لەگەڵ حكومەتی شەرعی كۆماری عەرەبی سوریا لەبارەی ئەو هەنگاوەوەو گوتی ئەوكارە پێشێلكردنی سەروەریە.

رۆژی پێنجشەممەش حكومەتی سوریا، بەتوندی ئیدانەی ئەو كارەی ئەمریكای كرد و بەدەستوەردانی ئاشكراو پێشێلكردنی روونی سەروەری ئەو وڵاتەی لە قەڵەمدا..

رۆژی 25ی ئەم مانگە باراك ئۆباما-ی سەرۆكی ئەمریكا لەكۆتایی گەیشتە دەرەكییەكەی خۆیدا كەماوەی هەفتەیەكی خایاندو هەریەكە لە سعودیە – بەریتانیا و ئەڵمانیا-ی گرتەوە، لەشاری هانۆڤەری ئەو وڵاتە رایگەیاند، رەزامەندی نیشانداوە لەسەر رەوانەكردنی 250 سەربازی ئەمریكی تر بۆ سوریا بەئامانجی هاوكاریكردنی هێزە ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە كە لەشەڕدان لەدژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش.

پێشتریش سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بە CNN عەرەبی راگەیاندبوو، ئەو هەنگاوەی ئەمریكا توانای ئەو  چالاكی و هێرشە زەمینیانە زیاد دەكات، كە ئامانج لێیان كۆنترۆڵكردنەوەی شاری “رەققە”یە لەسوریا كە پێگەی سەرەكی داعشە لەو وڵاتەدا.

رۆژی 30 تشرینی یەكەمی ساڵی 2015 ، جۆن ئێرنست وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، باراك ئۆباما-ی سەرۆكی ئەمریكا رەزامەندی نیشانداوە بۆ رەوانەكردنی 50 سەربازی تیمی تایبەتی سەربەسوپای ئەو وڵاتە بۆ باكوری سوریا” رۆژئاوای كوردستان” كە كەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی یەكینەكانی پاراستنی گەل “بەوپێیەی هێزێكی گرنگەو كاریگەری بەهێزی هەیە لەو ناوچەیە” لەپێناو پشتیوانیكردنیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێكخراوی تیرۆرستی داعش لەو وڵاتەدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com