نوچەنێت
نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 50 دۆلار نزیكدەبێتەوە، لە دوایین مامەڵەکانی رۆژی رابردووشدا ئاستی 48 دۆلاری شکاند.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاست لەماوەی 5 مانگی رابردوودا، دوای ئەوە هات بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی جیهان بەرامبەر دراوە سەرەکییەکانی دیکە دابەزی.
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان نرخی نەوت سەرەڕای دابەزینی بە رێژەیەکی کەم، بەڵام هەر لەو ئاستە بەرزە مایەوە کە رۆژی رابردوو (پێنجشەممە 28-4-2016) تۆماری کردبوو.
لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی هەینی 29-4-2016 دا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە ئاستی 48 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسیش بە 46 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.