نوچە.نێت
لەیادی ٩٠ ساڵەی رۆژی لەدایک بونی شاژنی بریتانیا “ئەلیزابيث” ،پیاویکی بریتانی لە مەزادێکی ئاشکرادا لە هۆڵی شیبنام لەندەن،نامەیەکی خۆشەویستی شاژن مەزاد دەکات، لە نامەکەدا باس لە عەشق و خۆشەویستی نێوان خۆیی و شازادە فیلیپ دەکات پێش هاوسەرگیری کردنیان.
لەو مەزادە ئاشکرایەدا نامەکەی شاژن “ئەلیزابيث” ، بە نرخی ٢٠ هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
شاژن لەنامەکەیدا باس لەوە دەکات کە ” کاتێک لەگەڵ شازدە فیلیب یەکیان ناسیوە تەمەنی ١٣ ساڵان بوە، شازادە فیلیب تەمەنی ١٨ ساڵ بوە، بەهۆی پیشەکەی شازادەوە کە لە کۆلێجی دەریاوانی مەلەکی بووە، زۆر کەم یەکتریان بینیوە تەنیا لەکاتی مٶڵەت وەرگرتنی شازادە فیلیب ، دوو جار یەکتریان دەبینی لە ٣ساڵ جارێکدا.
شاژن لە نامەکەدا نوسیبوی کە چۆن سەمای کردوە لەگەڵ شازادە فیلیب لە یەکێک لەیانەی شەوانەکانی پایتەختی بریتانیا، باس لەو کاتەنەی دەکات کە بۆ ماوەی ٦ هەفتە لە مورال لە ئسکتلەندە بەیەکوە کاتیان بەسەر بردوە”.
لەنامەکەدا هاتوە کە باس لە کاتی مارەبرین دەکات لەگەڵ شازدە فیلیب، کاتێ موستیلەیەکی ئەلماس گران بەها کە شازدە فیلیب خۆی دیزانی بۆ کردوە دەیکاتە پەنجەی شاژن.
