نوچە-فارس
سەرچاوە دبلۆماسیەکانی ئەمریکا سەبارەت بە هاتنە ئارا وپێکهاتنی نائارامی بەربڵاو لە لوبنان هۆشداری دەدەن و رایدەگەیەنن، داعش لەم بارەوە پلانی جددی بە دەستەوەیە.
رۆژنامەی “الجمهوریە”ی لوبنان بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمریکیەکان دەنووسێت: تیرۆریستانی داعش لە سوریا لە هەوڵی ئەوەدان بچنە ناوخاکی سوریا و بە پێکهێنانی شانەی نهێنی، نائارامی وناسەقامگیری لەم وڵاتە پێکبێنن.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی الجمهوریە،هەندێ لە شانە نوستوەکانی داعش لە لوبنان خەریکی چالاکین و بە مەبەستی کەم کردنەوە گوشارەکان لە سوریا لە لوبنان بەرەیەکی نوێ لە دژی حزبولڵا بکەنەوە.
رۆژنامەکە لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەی دەڵێت: باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا دوای گەڕانەوەی لە سعودیە دڵنیایی داوەتە وڵاتانی عەرەبی کەنداو کە بەم زووانە لە سوریا کرانەوە دێتە ئاراوە.
لە درێژەی راپۆرتەکەی الجمهوریە هاتووە: ئێران نیگەرانی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکایە، بە تایبەت لەو رووەوە نیگەرانە کە ئیدارەی داهاتوو لە کۆشکی سپی بە شێوەیەک مامەڵەی لە گەڵ دەکات، سعودیەش بە هەمان شێوە چاوەڕوانی گرتنە بەری سیاسەتێکی توندڕەوانەیە دژ بە ئێران لە لایەن ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە.