روسیا لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بەردەوامە

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

بە گوێرەی راپۆرتی دۆخی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی جیهان، تایبەت لە ساڵی ٢٠١٥، کە لە لە نیوەی مانگی ئەپریل لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵا وبۆتەوە ،بەرپرسانی ئەمنی سوریا بەوە تۆمەتبار کراون کە بە ئاراستەی سیاسەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لەم وڵاتە بەردەوامن.

بە پێی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. مافی هاووڵاتیان بۆ هەڵبژاردنی رێبەران بە پێی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە سنووردار کراوەتەوە وێڕای ئەوەی کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە بەردەوام بووە لە سەرکوتی چالاکانی ناڕازی ئەم وڵاتە.

لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، بەپێی یاساکانی ئێستا روسیا  بەئاراستەی سەرکوت و ئازاردان، ئەتک و بێڕێزی و سزادانی ئەو کەس و رێکخراوانەدایە کە رەخنە لە دەوڵەت دەگرن. هەروەها ئەو کەسانەی کە بە لایەنگری لە ئۆکراینیا کاروچالاکی دەنوێنن یان دژ بە سیاسەتی روسیا هەمبەر بە ئۆکراینیا وەستاونەتەوە، دەکەونە ژێرلێپیچینەوە.

لە راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا ئاماژە دراوە، بە ئازاری کەمینەی رەگەزی، قەومی، ئایینی و کرێکارانی کۆچبەر  لەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com