دی مستۆرا: لە ژێر موشەک دانوستان ناکرێ

0

نوچە-رادیۆ فەردا

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا هەر ٢٥ خولەک هاووڵاتییەکی سوری بە هۆی توندوتیژی لەم وڵاتە گیانی خۆی لە دەست داوە.دی مستۆرا هەروەها خوازیاری زیندووکردنەوەی ئاگربەستە پێش ئەوەی وتووێژەکانی ئاشتیی ە مانگی داهاتوو دەستپێبکاتەوە.

بە پێی وتەکانی دی مستۆرا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە هەر ٢٥ خولەک یەک نەفەر کوژراوە  و، لە هەر ١٣ خولەکیش هاووڵاتیەکی سوری بریندار بووە.

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەندێک پێشکەوتن لە مەسەلەی وتوویژەکانی ئاشتی بەدی دەکرێ.

بە گوتەی دی مستۆرا سەربازی زیاوازی و ناکۆکی قووڵ،هەموو لایەنەکانی وتووێژەکانی ئاشتیی واتە نوێنەرانی دەولەتی مەرکەزی و دژبەرنی بەشار ئەسەد سەبارەت بە پێویستی پێکهاتنی دەوڵەتی ئینتقالی کە توانای ئامادەکردنی دەستورێکی نوێی بۆ ئەم وڵاتە هەبێت، هاوڕان.

دی مستۆرا بە تایبەتی داوا لە ئەمریکا، روسیا، لایەنە دژبەرەکان و لایەنگرانی ئەسەد دەکات کە پێش دەستپێکی خولی داهاتووی وتووێژەکان، بۆ زیندووکردنەوەی ئاگربەست لەم وڵاتە هەوڵی جددی بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com