حەلەب لە بەردەم کارەساتی مرۆیی دایە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەمرۆ پینجشەممە ٢٨٧ ئەپریل لانیک کەم ٣٨ کەس لە خەلکی مەدەنی حەلەب کوژراون.

بەم پێیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ژمارەی کوژراوانی خەڵکی مەدەنی حەلەب لە باکوری سوریا گەیشتە ٦٠ کەس.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا لە راپۆرتێکدا دەڵێت، کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکان رۆژی رابردوو نزیک بە ٤٠ کەسیش لە خەلکی مەدەنی حەلەب بریندار بوونە. چالاکانی سوری دەڵێن لە هێرشی رۆژی چوارشەممە نەخۆشخانەیەکی ئەم شارە کراوەتە ئامانج.

بە گوێرەی راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا، سوپای ئەم وڵاتە هێرش بۆ سەر ئەم نەخۆشخانەیەی رەتکردۆتەوە.

محەممەد عەلوەش، نوێنەری باڵای ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە وتووێژەکانی ئاشتی ئەم وڵاتە دەوڵەتی بەشار ئەسەدی وەک ئەنجامدەری ئەم هێرش  وتوندوتیژیانە ناساندووە.

جێی ئاماژەیە رێکخراوی خاچی سووری نیودەوڵەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی ئەپریل رایگەیاندووە کە شاری حەلەب لە بەردەم کارەساتی مرۆیی دایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com