وتەبێژی کۆشکی سپی:عێراق لە گیانی سەربازەکانمان بەنرختر نییە

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

وتەبێژی کۆشکی سپی، هاتنی ئەمریکا بۆ شەڕی زەمینی دژ بە داعش لە عێراق بە پێچەوانەی بەرژەوەندیەباڵاکانی ئەمریکا ناودەبات.

بە گوێرەی” موسوعة العراق”کۆشکی سپی ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢٨ ی ئەپریل وێڕای جەختکردەوە لە ئەزمونی عێراق رایگەیاندووە، کە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا بەدەرکردنی فەرمانێک بۆ گروپی ئەمنی خۆی، رایسپاردووە کە هەموو بژاردەکان دەربارەی چۆنیەتی هەنگاوەکای ئەمریکا بۆ لاوازکردنی داعش تاوتوێ بکەن.

جاش ئێرنێست، وتەبێژی کۆسکی سپی دەڵێت: ئۆباما بە نیازە ئەم پڕۆسەیە بە پێی بەرژەوەندی و بە ئاراستەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بگاتە ئەنجام و، نایەوێ لە رێگای شەڕی زەمینی لە وڵاتێکی دیکە ئەم کارە بە ئەنجام بگات، چونکە لە قازانجی ئێمەدا نییە.

جاش ئێرنێست، ئەوە دەخاتە روو کە ئەزموونەکانی پێشووتر، بە تایبەتی شەڕی عێراق ئەوەمان پێ دەڵێت، زۆر گەمژانەیە کە ئێمە بە ناردنی هێزی زەمینی بۆ شەڕ لە وڵاتێکی دیکە، گیانی سەربازانی خۆمان بخەینە مەترسیەوە و ناشکرێ لەم پیناوەدا  بۆ خستنە مەترسی گیانی سەربازەکانمان سەدان ملیار دۆلار خەرج بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com