بان کی مۆن: تیرۆریزم سنووری نییە

0

نوچە-ئیسنا

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٧ی ئەپریل لە میانەی پەیامێکدا بۆ کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی مۆسکۆ رایگەیاند، تیرۆریزم هەرەشەیەکی جیهانییە و هێرشی راستەوخۆیە بۆ سەرجاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و پەیماننامەی جیهانی مافی مرۆڤ.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، بان کی مۆن، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: نابێ تیرۆریزم و توندڕەوی پەیوەست بکرێ بە ناوچە یان وڵاتێکی دیاریکراو، بەڵکو دەبی وەک پرسێکی جیهانی  روبەروی ببینەوە.

بان کی مۆن لەم پەیامەیدا کە لە لایەن جێفری فاڵتمەن، جیگری کاروباری سیاسی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە خوێندرایەوە دەڵێت: کێشەی تیرۆریزمی جیهانی و توندڕەوی لە سەرووی سنورەکانەوەیە و نابی گرێبدرێ بە ناوچە یان وڵاتێکی دیاریکراوەوە.

هەروەها لە پەیامەکەیدا، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان هیواداری دەربڕیوە، کە وڵاتانی ئەندام لە کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی بڕیارنامەیەکی بەهێز بگەنە رێککەوتن  تا لەم رێگەوە بە شێوەیەکی یەکگرتوانە لە دژی گروپی توندڕەو و تیرۆریستیەکان بوەستنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com