نوچە-فارس
سەردۆزگەری بەلجیکا ئەمرۆ چوارشممە،٢٧ی ئەپریل رایگەیند کە سەڵاح عەبدولسەلام رادەستی بەرپرسانی فەرەنسا کرایەوە.
بەرپرسانی بەلجیکا دەڵێن، عەبدولسەلام داڕێژەری سەرەکی پلانی هێرشەکانی مانگی نۆڤەمبەری ئەندامانی داعش بووە بۆ سەر شاری پاریس کە بەو هۆیەوە ١٣٠ کوژراون و دەیان برنداریشی لێکەوتەوە.
عەبدولسەلامی تەمەن ٢٦ ساڵە کە لە گەڕەکی مولینیکی بەلجیکا گەورە بووە. بە بەرپرسانی ئەم وڵاتەی گوتوە کە بڕیار وابووە، ئەویش وەک کەسە خۆکوژەکانی دیکە خۆی لە نێوان ئاپۆڕای خەڵکەکە بتەقێنێتەوە بەڵام لەم بڕیارە پاشگەز بۆتەوە.
بە گوێرەی میدیاکانی بەلجیکا، عەبدولسەلام کە دوو مانگ بەرلە ئێستا لە برۆکسل دەستبەسەر کرابوو بەیانی ئەمڕۆ رادەستی فەڕەنسا کراوەتەوە.