نوچە-فارس
جەنەڕاڵێکی خانەنشین کراوی سعودیە رایدەگەیەنێ سعودیە ئامادەیە باڵوێزخانەی خۆی لە ئیسرائیل بکاتەوە، ئەگەر ئەم وڵاتە ئامادە بیت پڕۆەژی ئاشتی عەرەبی قبووڵ بکات.
ئەنوەر عەشقی بەرپرسی سیاسی و سەربازی پێشووی سعودیە، وێڕایدەربڕینی دژایەتی خۆی لە پەیوەندی لە گەڵ چەکدارکردنی فەلەستینیەکان وەک ئەوەی ئێران ئەنجامی دەدات دەڵێت: وڵاتاکەی ئامادەیە باڵوێزخانەی خۆی لە ئیسرائیل دابنێ.
عەشقی ئەم قسانەی لە میانەی وتوووێژێکی لە گەڵ کەنەاڵی ئەلجەزیرە، هێناوەتە بەرباس و لە وڵامی ئەم پرسایە کە چ کات باڵوێزخانەی سعودیە لە ئیسرائیل دەکرێتەوە گوتویەتی: دەبێ ئەم پرسیارە ئاراستەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بکرێ.
عەشقی ئەوەش دەخاتە روو، هەر کات ئیسرائیل ئامادە بوو پڕۆژەی ئاشتی سعودیە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ خراوەتە روو قبوڵ بکات و هەموو مافێکی فەلەستینیەکان بگەڕێنێتەوە ئە وکات سعودیە ئامادەیە باڵوێزخانەی خۆی لە تەلئەبیب بکاتەوە.
ئەم بەرپرسەی سعودیەوە جەخت لەوە دەکاتەوە، چیتر نامانەوی ئیسرائیل لە ناوچەکە تەریک بکەوێتەوە.