نوچه‌نیت- سكای نیوز
له ساڵی داهاتوودا كاتژمێری به‌ناوبانگی ” بیگ بن” له لێدان ده‌كه‌وێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كاتژمێره كۆنه كه ته‌مه‌نی 160 ساڵه پێویستی به نۆژه‌ن كردنه‌وه و چاككردنه‌وه هه‌یه. له میانه‌ی پرۆژه‌یه‌كدا كه تێچوه‌كه‌ی 29 ملیۆن پاوه‌نده.
بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ روویه‌كی ئه‌و تاوه‌ره‌ی كه كاتژمێره‌كه‌ی له‌سه‌ره به ئه‌سكه‌له داده‌پۆشرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندازیاره‌كانی پرۆژه‌كه سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه روویه‌ك له چوار رووه‌كه‌ی كاتژمێره‌كه، به بینراوی بمێنێته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه ئه‌نجومه‌نی گشتی ده‌ریكردوه، كه كاتژمێره‌كه بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك له لێدان ده‌كه‌وێت ته‌نها له بۆنه تایبه‌تییه‌كاندا نه‌بێت لێنادات.
دوا پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كاتژمێره‌كه له نێوان ساڵانی 1983 بۆ 1985 بوه، كاتژمێره‌كه و تاوه‌ره‌كه‌شی كه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 96 مه‌تر پێویستییان به چاككردنه‌وه‌ی خێرا هه‌یه، له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 كاركردن تێیدا ده‌ست پێبكات.
پرۆژه‌كه به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی كاتژمێره‌كه‌ش نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی خۆی بۆ بگێڕنه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 1856 دروست كرابوو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندازیاران چارلز باری و ئۆگه‌ستس ویلبی.