نوچه‌نیت- رۆیته‌رز
ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، چه‌ند رێنماییه‌كی نوێی ده‌ركرد به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان له‌ناو سوپادا .
رۆیته‌رز درێژه‌ی سیاسه‌تی نوێی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جگه‌ره كێشانی بڵاو كردوه‌ته‌وه كه تیایدا زیادكردنی نرخی جگه‌ره یه له بنكه سه‌ربازییه‌كان، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و جێگایانه‌ی كه جگه‌ره‌كێشان تێیدا رێگه پێدراوه و زیادكردنی ئه‌و شوێنانه‌ی جگه‌ره‌كێشان تێیدا قه‌ده‌غه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی منداڵان رووی تێده‌كه‌ن.
له پێشوودا رێگه به سه‌ربازان ده‌درا و ته‌نانه‌ت هانیش ده‌دران، بۆ جگه‌ره كێشان به‌هۆی ئه‌و بیروڕا هه‌ڵه‌یه‌ی كه جگه‌ره‌كێشان سه‌ربازه‌كان هێمن ده‌كاته‌وه له‌كاتی كاركردن و، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كان و بێتاقه‌تیدا.
تێچووی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌ی سوپای ئه‌مریكا 1.6 ملیار دۆلاری ساڵانه‌یه. به‌ڵگه‌نامه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری. له‌وانه‌یه ئه‌م بڕه بۆ 19 ملیار زیاد بكات به درێژایی 10 ساڵی داهاتوو.