نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی رۆژی چوارشه‌ممه گوتی ” عێراق له‌سه‌ر لێواری هه‌ڵدێرانه. وڵات ئێستا له دۆخی سه‌رلێشێواندا ده‌ژی له رووی سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌وه”.
عه‌لاوی هه‌روه‌ها دەڵێت” هۆشداریمان دا له هه‌ڵویستی تایفه‌گه‌ری و سیاسی و به‌سیاسی كردنی ئایین و كاردانه‌وه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی عێراق و یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵگا، رووداوه‌كان به شێوه‌یه‌كی یه‌كلا كه‌ره‌وه ئه‌و گۆڕانكارییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی سه‌لماند كه ئێمه هۆشداریمان له‌باره‌یه‌وه دا”.
جێگری پێشووی سه‌رۆككۆماری عێراق سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عیراق پێێوایە وڵات لە لێواری هەڵدێراندایە ” ئه‌مڕۆ له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیای سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌وه له حاڵی سه‌ر لێشێوانداین، وڵات له ڵێواری هه‌ڵدێراندایه، له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه قورسه‌ی كه گه‌ل پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام هێشتا هه‌ندیك كه‌س هه‌ر كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان و تایفه‌كه‌یان ده‌كه‌ن گوێ به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ناده‌ن”.
عه‌لاوی پێیوایه پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق گه‌یشتوه‌ته بنبه‌ست و، له‌گه‌ڵ كه‌رامه‌تی گه‌ل ناگونجێت، دۆخی عێراق به‌ره‌و رێگایه‌كی كاره‌ساتبار ده‌چێت.