ئەنجومەنی ئاسایش ئیدیعای ئیسرائیل بۆ بەرزاییەکانی جەولان رەتدەکاتەوە

0

نوچە-بی بی سی

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە کۆی دەنگ ئیدەعای خاوەندارێتی ئیسرائیل لە پەیوەندی لە گەڵ بەرزاییەکانی جەولان رەتکردەوە.

ئیسرائیل بەشێکی بەرچاوی بەرزاییە کانی ستراتیجی جەولانی  بە هۆی شەڕی ساڵی ١٩٦٧ داگیرکرد و، دوای چەند ساڵ لکاندی بە خاکی خۆیەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ.سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەم دواییانە رایگەیاندبوو، کە ئیسرائیل هەرگیز ئامادەنابێ بەرزاییەکانی جەولان رادەست بکاتەوە و لەم پەیوەندیەدا هۆشداری دابووە بەشارئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا کە دەبی ئەم ناوچەیە لە بیر خۆی بباتەوە.

لیو جی ئای، باڵوێزی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی سێ شەممە،٢٦ ی ئەپریل لە نیۆیۆرک بە رۆژنامەوانانی گوتووە، کە لێدوانەکانی ئەم دواییانەی نەتانیاهۆ بۆتە ماییە نیگەرانیی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش.

باڵوێزی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەم بارەوە  رایگەیاندووە، کە بە پشت بەستن بە بڕیاری ژمارە ٤٩٧ی ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیاریان داوە کە هەر جۆرە بانگەشە و ئیدەعایەکی ئیسرائیل بۆ خاوەندارێتی بەرزاییەکانی جەولان، بە بێ بنەما هەژمار بکەن و لەم رووەوە هەر کردەوەیەکی ئیسرائیل ئیعتباری نێودەوڵەتی نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com