نوچە-رادیۆ فەردا
سەرتیپی پاسدار حسێن دێهقان، وەزیری بەرگری ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە پێنجەمین کۆبوونەوەی ئاسایشی مۆسکۆ، سەردانی روسیای کردووە.
بە گوێرەی ئیرنا، بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزم بابەتی سەرەکی ئەم دانیشتنەی مۆسکۆ دەبێت کە وەزیرانی بەرگری ١٧ وڵات تیایدا بەشدار دەبن.هەروەها بڕیار وایە وەزیرانی بەرگری روسیا و ئێران لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوە دیدار و چاوپیکەتنیان هەبێت.
هاوکات، بەرپرسی کۆمپانیای هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی روسیا، رۆژی سێ شەممە رایگەیاندووە، مۆسکۆ لەبارەی ناردنی چەک بۆ ئێران لە جۆری چەکی سوک و سیستمەکانی شەڕی ئەلەکترۆنی لە گەڵ ئێران لە وتووێژدان.
هەروەها راگەیێندراوە، کە روسیا خەریکی رادەستکردنی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس ٣٠٠ە بۆ ئێران، تەنانەت زووتر لەو کاتەی کە پێشتر دیاریکراوە.
ئەمریکا وئیسرائیل دژی فرۆشتنی سیستمی ئێس ٣٠٠ بە ئیرانن و رایانگەیاندووە، کە رادەستکردنی ئەم سیستمە موشەکیە بە ئێران پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، لە بەرامبەر دا ئێران و روسیا هەرجۆرە دانوستانێک لەم بارەوە بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان لێکدەدەنەوە.