نوچەنێت
به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دۆلار و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی وه‌به‌رهێنه‌ران به بازاڕی كه‌رتی نه‌وت، له مامه‌ڵه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی زووی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وتی خاو به‌ڕێژه‌ی نیودۆلار به‌رزبووەوه و نزیكبووه‌وه له به‌رزترین نرخی تۆماركراوی ئه‌مساڵ.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی نیسان، نرخی نه‌وتی خاوی برنت به‌ڕێژه‌ی (50) سه‌نت به‌رزبووەوه و به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت به (46) دۆلار و (26) سه‌نت بازرگانی پێوەکرا.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ناوه‌ندی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ڕێژه‌ی (52) سه‌نت به‌رزبووه‌وه و نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاو گه‌یشته (44) دۆلار و (56) سه‌نت، به‌ڵام شرۆڤه‌كارانی بواری بازاڕی وزه هۆشداری ده‌ده‌ن ئه‌م شه‌پۆلی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه به‌زوویی نامێنێت و نرخی نه‌وت جارێكی دیكه نزم ده‌بێته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت زۆر زیاتر به‌رزبووه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكی له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند هه‌فته‌ی ڕابردوو نه‌وتی خاوی به‌ردینی ئه‌مریكی به‌بڕی نزیكه‌ی (1.1) ملیۆن به‌رمیل كه‌مبووەته‌وه، له‌كاتێكدا پێشتر له ڕاپرسییه‌كی رۆیته‌رزدا بۆ شرۆڤه‌كاران پێشبینیان كردبوو تێكڕای نه‌وتی خاوی به‌ردینی ئه‌مریكا به بڕی ( 2.4) ملیۆن به‌رمیل زیادبكات.
كاتێک نرخی دۆلار كه نه‌وتی خاو به دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، داده‌به‌زێت واده‌كات هاورده‌كردنی نه‌وتی خاو بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوی دیكه له‌ناوخۆی خۆیاندا به‌كارده‌هێنن هه‌رزانتر بێت، به‌وه‌ش خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو به‌رزده‌بێته‌وه و نرخه‌كه‌شی به‌رزده‌بێته‌وه.