هونەرمەندان غادە عەبدول رەزاق، عەبیر صەبری، باسی دەست درێژی سیکسی دەکەن لەلایەن پیاوانەوە

0

نوچە.نێت

 

دوای پێشکەش کردنی بەرنامەیەکی  هونەری بەناوی”العاشرة مساء”، هونەرمەند عەبیر صەبری لە بەرنامەکەدا باس لە کێشەو گرفتەکانی ئافرەتی دەکرد کە لەلایەن پیاوانەوە توشی دەست دریژی سیکسی دەبنەوە،ئاماژە بەوە دەکات کە دەست درێژی سیکی پیاوان بەرامبەر بە ژنان لە هەموو شوێنێک هەیە. لە ئیش کردن ، لە قوتابخانە هتد،، لەوکاتەدا ئەکتەری بەناوبانگی میسری غادە عەبدول رەزاق تەئکید لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەهۆی ئەم قسانەوەیە کە پیاوان لەژیانی عەبیر صەبری دا دوور دەکەونەوە”.

هونەرمەند عەبیر صەبری شەرمەزار دەبێت لە قسەکانی غادە و دەڵێت” ئەگەر بمەوێت هاوسەرگیری بکەم هەر ئێستا و بە خێرایی زاوا ئەدۆزمەوە”.

عەبیر دەشڵێت” دەست درێژی سیکسی لەلایەن پیاوانەوە بۆ سەر ژنان لە میسردا زۆر بەر بڵاو بوە ، لەلێکۆلێنەوە زانستیەکاندا دەرکەوتوە کە لە دوای ئەفغانستان میسر بە پلەی دوەم دێت لەوبارەوە”.

عەبیر وتیشی: ئەم کێشەیە لەلایەن پیاوان خۆیانەوە هیە بە مافی شرعی خۆیان دەزانن، کێشەکە لە ژناندا نیە، چونکە ئەگەر ژن تاوانبار ئەکەن ئەی تاوانی مناڵێک ٥ ساڵ یان ٦-٧ ساڵ چیە کە رووبەروی دەست درێژی سیکیسی دەبێتەوە، کەوایە، دەبێت پیاوان خۆیان دەبێت ئەم گرفتە چارەسەری بکەن.

hoåh
hk

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com