وەزیرەکانی عەبادی دەنگی پێویستیان نەهێنا

0

نوچەنێت

لە کۆبوونەوەی دووەمی پەرلەمانی عێراق، عەبادی ناوی وەزیرەکانی خوێندوە و وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، تەندروستی، پەروەردە و وەزارەتی کار لەکار لادران و وەزیری نوێ لە شوێنیان دادەنرێت.
پەرلەمانتاران بەکۆی دەنگ رووداوەکانی هەفتەی پێشووی پەرلەمانی عێراقیان بە نایاسایی لە قەڵەمدا و رەتیانکردووە. هاوکات داوایان لە عەبادی کردووە، کە لە ماوەی 48 کاتژمێردا ناوی ئەو وەزیرانە پێشکەش بکات کە ناگۆڕدرێن، بەڵام عەبادی داوای کاتی زیاتر دەکات.
عەبادی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، کە ناتوانێت تەواوی وەزیرەکان بە یەکجاری لەکار لابدات و دەبێت بۆ هەر وەزیرێک بەدیلێک بدۆزێتەوە و دواتر دەنگی لەسەر بدرێت.

سەدرییەکان داوای گۆڕینی 9 وەزیر دەکەن لەم دانیشتنەدا و، عەبادی رایگەیاندووە کە 10 وەزیری ئامادەیە بۆ گۆڕین.
کاندیدی نوێی وەزیری پەروەردە دەنگی پێویستی نەهێنا و پەرلەمانتاران دەنگیان پێنەدا.هەروەها کاندیدی وەزارەتی دادیش دەنگی پێویستی نەهێنا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com