دانیشتنەکەی پەرلەمان راگیرا

0

نوچەنێت

دوای ماوەکی کەم لە دەستپێکردنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، بەهۆی دروستبوونی پشێوی دانیشتنەکە راگیرا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت ” ئەو پەرلەمانتارانەی دانیشتنەکەیان پەکخست زۆر نەبوون”. گوتیشی “عەبادی ماوەتەوە و چاوەڕێی هێوربوونەوەی دۆخەکە دەکات”.

سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەبەر پشێوی ناو پەرلەمان ناچاربوو دانیشتنی پەرلەمان بووەستێنێ و دەگوترێت مانگرتووانیش چوونەتە ناو ناوچەی سەوز، بەڵام هێشتا هیچ لایەنێک بە فەرمی ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە”.

هەرچەند جبووری  لەناو دانیشتنەکەی پەرلەمان، داوای هێمنی لە پەرلەمانتاران کرد و گوتی ” گەلی عێراق چاوەڕوانی دەستکەوتەکانی ئێوەیە، نەوەک پەکخستنی دانیشتنی پەرلەمان، قۆناخی داهاتوو ئەوەمان لێدەخوازێت کۆششی زیاتر بکەین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان” بەڵام سوودی نەبوو عەبادیش ناچار هۆڵی پەرلەمانی جێهێشت.

ئەگەرچی پەرلەمانتارە مانگرتووەکان توانیان شکست بە دانیشتنەکە بهێنن، بەڵام موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەوبارەیەوە بە روداوی راگەیاند ”  ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی، کە کێشەیان دروستکرد زۆرنەبوون”.

هەروەها موسەننا ئەمین گوتی “عەبادی تاوەکو ئێستاش لە بینای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماوەتەوە، بۆ ئەوەی دۆخەکە هێور ببێتەوە و بێتەوە ناو بینای پەرلەمان بۆ ئەوەی ناوی وەزیرەکان پێشکەش بکات و متمانە بۆ کابینەکەی وەربگرێت”.

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 26-4-2016 بە سەرۆکایەتی سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئامادەبوونی 171 پەرلەمانتار کۆبووەوە، عەبادیش کە بۆ پەسندکردنی کابینەکەی هاتبووە پەرلەمان، لەلایەن پەرلەمانتارانی مانگرتوو رێگەی پێنەدرا قسە بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com