نوچه‌نێت- ئاژانسەكان
كیت گیلمۆر جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یەكگرتوه‌كان رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند، حكومه‌تێكی شكستخواردوو حوكمی عێراق ده‌كات. هۆشداریشی دایه هێزه بیانییه‌كان له به‌شداریكردن له‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی به‌رامبه‌ر مه‌ینه‌تیی هه‌موو عێراقییه‌كان ده‌كرێت.
گیلمۆر دەڵێت، حكومه‌تی عێراق و پشتیوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به توندی تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر تێكشاندنی داعش، به‌ڵام هیچ ستراتیژییه‌تێكیان نییه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له دواییدا.
دوای گه‌شتێكی یه‌ك هه‌فته‌یی بۆ عێراق گیلمۆر گوتی ” وه‌ك چۆن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو تیشكی خستوه‌ته سه‌ر كاره سه‌ربازییه‌كان، ئه‌وا ئه‌ركی سه‌ر شانییه‌تی به هه‌مان شێوه كار بۆ هاوكارییه ناسه‌ربازییه‌كانیش بكات، ده‌بێت كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێگه به‌خۆی نه‌دات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده شكستخواردووه‌كانی عێراق تێوه‌بگلێت”.
هاوکات هانی سیاسه‌توانانی عێراقیشی دا كه گه‌نده‌ڵی قه‌ڵاچۆ بكه‌ن و، چاكسازی له دادگاكان‌دا بكه‌ن و ئاشته‌وایی به‌هێز بكه‌ن.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ” یه‌كه‌م كار كه ده‌بێت سیاسه‌توانانی عێراق بیكه‌ن ئه‌وه‌یه، ناكۆكییه‌كانیان وه‌لا بنێن و به‌خێرایی كار بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی یه‌كگرتوو و لێهاتوو بكه‌ن”.
سەبارەت بە دۆخی سیاسی عیراق دەڵێت ” ئیفلیجی سیاسی له عیراق هه‌یه، بەڵام لە عیراق حكومه‌ت بوونی نییە”.
ئه‌وه‌شی گوت كه جه‌نگی داعش بوه‌ته هۆی ئاواره بوونی زیاتر له 3.5 ملیۆن كه‌س له‌ناو عێراقدا، زۆرینه‌یان له‌ناو خێوه‌تگاكاندا ده‌ژین كه هیچ چاودێرییه‌كی ته‌ندروستی و ئاوی پاك و جلوبه‌رگی باشی تێدا نیه، وادیاره پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌چیته گیرفانی به‌رپرسه ناوخۆییه‌كانه‌وه.
بەرای گلیمۆر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە یارمەتیدانی پەنابەران، سەرکەوتوو نەبوو چونکە ” گه‌نده‌ڵی شتێكه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانێت به ئازایانه‌تر و به‌هێزتر له دژی بوه‌ستێته‌وه، ئه‌و دانوستانانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ده‌كرێت نابێت ته‌نها تیشك بخاته سه‌ر ستراتیژییه‌تی سه‌ربازی. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هیچ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوه له یارمه‌تیدانی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كان، بودجه‌ی فریاكه‌وتنی مرۆیی له عێراق زۆر نییه و ته‌نها هه‌ژاره‌كان باجه‌كه ده‌ده‌ن”.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تێچووی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مرۆیی له عێراق به نزیكه‌ی 4.5 ملیار دۆلار خه‌مڵاندوه. له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی بانگه‌وازێكی كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی 861 ملیۆن دۆلار بۆ هاریكاری كردنی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه‌ی، بۆ یارمه‌تیدانی 10 ملیۆن خه‌ڵكی هه‌ژار له‌و ساڵه‌دا كه تیچوه‌كه‌ی 1.56 ملیار دۆلار بوو.