بەر لەنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پاڕلەمانی عێراق بەهۆی دروست بوونی گرژی و ئاڵۆزی لەلایەن پاڕلەمانتاری مانگرتووەوە، حەیدەر عەبادی نەیتوانی وتارەکەی پێشکەش بکات و ناوی وەزیرەکانی کابینەی حکومەتی تەکنۆکرات بخوێنێتەوە و لەلایەن حەنان فەتڵاوی و پاڕلەمانتارێکی ترەوە دەبە ئاو گیرایە حەیدەر عەبادی.
دواتر لەلایەن سەلیم جبووری سەرۆکی پاڕلەمانی عێراق شوێنی کۆبوونەوەکە گواسترایەوە و لە کۆبوونەوەی دووەمدا عەبادی وتارەکەی ێشکەش کرد و بڕیاری لەکارلادانی چەند وەزیرێکی خوێندەوە و ناوی وەزیرەکانی ئاشکرا کرد و وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، تەندروستی، پەروەردە و وەزارەتی کار لەکار لادران و وەزیری نوێ لە شوێنیان دادەنرێت.